"فیلمەکە باسی ژیانی سۆزانییەکی بێناوە: هەموو شەوێک بە شەقامەکاندا دەگەڕێت، زۆر لە خۆی دەکات تاوەک بە ڕووی کڕیارەکاندا زەردەخەنە بکات، دەگەڕێتەوە ماڵەوە، ماندووە، لە دەمی خۆرهەڵهاتندا. ئەو پارەیەی دەستی دەکەوێت، بەکاری دەبات بۆ پێداویستیی ڕۆژانەی و بەخێوکردنی کوڕەکەی. ئەو تەنها بەرگەی ڕیسوایی بوونی خۆی ناگرێت بەڵکو لەسەریەتی لە دەست پۆلیسیش ڕابکات. ئەکتەر (ڕوان لینگ-یو) پوختەیەکە... |