The Goddess Review

285 views
Sha Shewakar
  • 3/5

"فیلمەکە باسی ژیانی سۆزانییەکی بێناوە: هەموو شەوێک بە شەقامەکاندا دەگەڕێت، زۆر لە خۆی دەکات تاوەک بە ڕووی کڕیارەکاندا زەردەخەنە بکات، دەگەڕێتەوە ماڵەوە، ماندووە، لە دەمی خۆرهەڵهاتندا. ئەو پارەیەی دەستی دەکەوێت، بەکاری دەبات بۆ پێداویستیی ڕۆژانەی و بەخێوکردنی کوڕەکەی. ئەو تەنها بەرگەی ڕیسوایی بوونی خۆی ناگرێت بەڵکو لەسەریەتی لە دەست پۆلیسیش ڕابکات. ئەکتەر (ڕوان لینگ-یو) پوختەیەکە لە داهێنانی هونەریی ناوازە بە ڕۆڵ بینینەوە و کۆکردنەوەی ڕۆڵی دایکێکی سەخت لە بەخشینی خۆشەویستی و قەدەری تراجەدی سۆزانییەک هەموو لە یەک کەسایەتییدا - "خوداوەندەکە." فیلمەکە لە وڵاتی چین ناوبانگێکی بەرزی پەیدا کرد."

لە دەستپێکی فیلمەکەوە

هاوشانه دەمی بەرهەمهاتنی فیلمەکە لەگەڵ کولتوری کلاسیکیی سینەمایی هۆڵیوود و بەکارهێنانی کۆنتێکست و کارکردنی بە مەبەستی ږەواجدان بە سێکشواڵیتێ، و زەق کردنەوەی مێ وەک سەرچاوەی چێژ. ئەم دیاردەیە لە دوو دەیەی داهاتووی هۆڵیووددا زەق دەبێتەوە، بە نموونە فیلمەکانی ئاکترێس (ماریلین مۆنڕۆو).

بە ڕووانین بۆ کولتور و شێوازی ژیانی تاک لە کۆمەڵگەدا، بەتایبەتی کۆمەڵگەی چینیی، تێبینی ئەوە دەکەیت بەکارهێنانی مێینە وەک ئامڕاز و پێداویستییەکانی پیاوسالاریی لە ژینگەیەکی پەرش و نەبوونی یاسا تیایدا، دیار و گرفتارە. ئەمە وا دەکات دووبارە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو مێژووە نەنووسراوەی کۆمەڵگە تاریکەکان بکرێتەوە کە تیایاندا مێینە لە ترۆپکی ئاستی زەبر خواردن و نوشوستی و گێچەڵ و دەستدرێژییەکان بووە، هاوکات هێز و توانا و خەبات و ڕەنجدانی کۆمەڵگە لە ئەستۆی ئەماندا هەڵگیراون.

فیلمی (خوداوەندەکە) لەلایەن فیلم ستۆدیۆی (Lianhua) لە ١٩٣٤ لە شانگەهای بەرهەمهاتووە. کۆپییە بنەڕەتییەکەی بەرگەی تێكچوونێکی بەزەبری گرتووە و ماوەتەوە. بە یارمەتی ئارشیڤی فیلمی چینیی، ئەمە تاقە کۆپییەکی ڕزگاربووی یەکێک لە گرنگترین فیلمەکانی ساڵانی سییەکانی وڵاتی چینە.

پێش دەستهەڵگرتن، جێی ئاماژەیە کە فیلمەکە بێدەنگ و مۆنۆکرۆمە. لەگەڵ دووبارە زیندووکردنەوەی، پیانۆ-سۆلۆیەک هاوڕێی هەست و گرفتەکانی کارئەکتەرە جیاوازەکانە. هاوسات بە ڕەچاوکردنی دۆخ و سەردەم و کاتی دەرهێنانی فیلمەکە، بەکارهێنانی ڕووناکی و سێبەر وەک دوو ڕەگەزی بنەڕەتیی فیلمی مۆنۆکرۆم و تێکنیکی سینەماتۆگرافی، نزیک لە باڵان.

285 views
Loading...