کاتی زۆری خایەند تاوەک دەروونم ئارام بکەمەوە بۆ بینینی ئەم فیلمە.
بەشێوەیەکی زۆر بەهێز، خودا و مرۆڤ و گۆڕانکاریی و ڕووداوەکان تێکەڵی یەکتر دەکات.
فیلمێکی زۆر خاوە، پڕە لەو پرسیار و ڕاستییانەی مرۆڤ لەنێوان خۆیاندا ولەگەڵ خوداشدا ئاڵوگۆڕی دەکەن. هەموو ئەو ڕاستییانە نیشان دەدات کە خودا و مرۆڤ بەیەکەوە دەبەستنەوە. پرسیارگەلێکی زۆری تیادایە کە لە خودا دەکرێت، خوداش بێ وەڵامە لێیان.
باسی پەیوەندیی خۆشەویستیی نێوان بوونەوەرەکان دەکات لەناو خۆیاندا، خۆشەویستیی بوونەورەکان لەگەڵ ژینگەدا، لەگەڵ خوداشدا. سەرنجێکی تایبەت دەخاتەسەر ژیانی ئەستێرە و ئاسمانەکان لەگەڵ خودا، پەرەسەند و گەورەبوونی مرۆڤەکان. ئیمانێکی خۆڕسکیی دروستکراوەکان دەبەستێتەوە بە خۆشویستن و ڕقلێبوون و ترس و هەبوونی هەست بۆ یەکتری.
فیلمێکی زۆر قورسە بۆ تێگەیشتن، مانای تەواوەتیی نادات بەدەستەوە. بەڵام پڕە لەمانا و ڕاستیی.
زۆر بەهێزە و بەدڵنیاییەوە دەبێت سەیری بکەیت.
319 views
Loading...
Loading...
Loading...
updated
Loading...
updated
Yes
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
updated
Loading...