کوشتنی کەسێک بە دڵێکی پڕ زامەوە، بە پێدانی خۆشەویستییەکی نەرێنی دەبێت. ئەم هەستە لە کوشندەترین دەردەکانی مرۆڤایەتی بووە، سەرچاوەی هەموو دراما تراجیدییەکانە لەپاڵ چاوەڕوانیدا. وای لەو دڵەش ئەو کەسە تەنهایە خاوەنییەتی کە لە کۆتایی تەمەنیدا چاوەڕوانی ئەو ئەوینەیە کە دەزانێت نابێت بۆی. مەترسی خۆشەویستی لەو گەمەیەوە سەرهەڵدەدات کە وەک هونەری فریودان لەدژی یەك دەیکەین.

فیلمی (The Best Offer) زۆرت فێردەکات. بە تایبەتی خۆشەویستی وەک هونەرێکی هەڵخەڵەتێنەر و گەمەیەکی فریودەر. بە بینینی دەچیتە نێو ڕۆحی تابلۆکانەوە و خۆت لەسەر کانڤاسە ڕەقە ڕەنگاوڕەنگەکان دەبینیتەوە و بە خەمەوە سەما دەکەیت. بە بینینی خۆتت لێ دەبێتە ئەو تابلۆ دزراوانەی نازانن بۆکوێیان دەبەن و لە نرخی خۆت دەکەویتە گومانەوە.

یەکێکە لەو فیلمە هونەرییانەی کە هەر زوو چووە دڵمەوە وەک فیلمی (My Left Foot). بەکارهێنانی هەموو ئەو کەرەستە هونەرییانە وەک تابلۆ و سکەڵچەر و پارچەی کۆن، سەرنجڕاکێشترین شت بوون لەلام لەنێو فیلمەکە. گرتە و هەڵبژاردنی دیمەن و ئاتمۆسفێرەکەی, جوان و سەرنجڕاکێشن. ڕۆڵگێڕانی ئاکتەرەکانیش باش بوو. گرنگترین خاڵی فیلمەکە تێگەیشتنە لە فەلسەفەی خۆشەویستی. زۆر باش دەریخستووە ئەم هەستە کە چەندێکیش جوانە، چۆن دەتوانێت باش بتڕوخێنێت و فەنات بکات.
325 views
Loading...
updated
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...