Appelsinpiken Review

781 views
Sha Shewakar
  • 3/5

جیاوازی هەیە لە نێوان گرێچن و دیمەنەکانی ڕۆمانەکە و فیلمەکەیدا. چوارچێوەی فیلمی کچەی پرتەقاڵ لە ڕووی دایەلۆگ و بوونی کارئەکتەرە جیاوازەکانەوە بە ڕادەیەکی بەرچاو جیاوازترە لە چوارچێوەی ڕۆمانەکە. پرسیارە فەلسەفییەکان لە فیلمەکەدا خێراتر تێدەپەڕن و ئەمەیش فیلمەکەی داینامیکیتر کردووە. دەتوانین بڵێین فیلمەکە کەمێک جوانترە لەو گێڕانەوەیەی یوستەین گاردەر ئەنجامی داوە، هاوشانی ئەو زمانەیە کە ڕۆمانەکەی پێ نووسراوەتەوە.

سینەمای ئەوروپا لە دیدی مندا زۆر بێخەوشە، ئەو هەمیشە لەمسەیەکی ڕیاڵیزمی و بوونگەرای پێوە دیارە. زۆر سادە و کاریگەر پرسیارە قووڵەکان دەوروژێنێت.

781 views
Loading...