جیاوازی هەیە لە نێوان گرێچن و دیمەنەکانی ڕۆمانەکە و فیلمەکەیدا. چوارچێوەی فیلمی کچەی پرتەقاڵ لە ڕووی دایەلۆگ و بوونی کارئەکتەرە جیاوازەکانەوە بە ڕادەیەکی بەرچاو جیاوازترە لە چوارچێوەی ڕۆمانەکە. پرسیارە فەلسەفییەکان لە فیلمەکەدا خێراتر تێدەپەڕن و ئەمەیش فیلمەکەی داینامیکیتر کردووە. دەتوانین بڵێین فیلمەکە کەمێک جوانترە لەو گێڕانەوەیەی یوستەین گاردەر ئەنجامی داوە، هاوشانی ئەو ز�... |