Little Children is one of the freshest, most original productions I've seen in a while, although its been released few years back. It's a light film about adultery, and you care about everyone in the end . . . including the pedophile (A person who is sexually attracted to children). In addition to the screenplay, the things that make this film are the narration which comes across as if it's addressing children, the script, the cinematography, and the performances of the entire cast all of which are flawless. Its really a brilliant work by Todd Field after his best creation "In the bedroom".
thank you.
135 views
Loading...
هەرگیز تاقیتکردووەتەوە، تا چەندێك دڵت دەتوانێت خراپ بێت؟ هەرگیز خراپی دڵی کەسێکت بە ناخی خۆتدا پژاندووە؟. گەر تۆ ئەمانەت کردووە، ئەوا هەڵە بوویت.

لەگەڵ ئەوەدا کۆکم کە دڵ ئاوێنەی دڵبێت، بەڵام بە شێوە ڕۆمانتیکی و فانتاسییەکەی نا، بەڵکو شێوەیەکی ڕاستەقینەی خوازراو. ئەم لێکچواندنە مانای وێنەدانەوەی کردارەکانمان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پێدەڵێت. ئەو ڕقەی لەنێو دڵی تۆدایە بەرانبەر بە من، دەمکاتە تاوانبار. لەهەمان کاتدا خۆشنەویستنی تۆ لەلایەن منەوە، تۆ دەکاتە تاوانبار. لێرەدا هەردوو بەو تاوانە تاوانبار دەبین کە نەمانکردووە و کۆکیشین لەسەر کردنی. خۆ قایلکردن و بەزۆر خۆهاوسەرکردن لەگەڵ جوانییەکی دروستکراودا، بەرەو ڕق و کینە و کۆتاییەکی بێ ئەنجاممان دەبات. بڕیاری بەپەلە و زوو، لەوپەڕی زیرەکییشدا هەر دەمانخات.

مەرج نییە هەموو تاوانبارێك تاوانی کردبێت، تەنها ئەوە نەبێت کە لە دیدی کۆمەڵگەوە جوان نییە. ئەمە گەورەترین کێشەی دەروونییە کە ڕووبەڕووی هەموومان دەبێتەوە و دەمانکاتە ئەو ناشرینەی لەبەردەم جیهانێکی دڕندەدا چۆکی داداوە. تاکە هۆکاری دەربازبوونیش، کە هۆکارێکی نەنگ و ڕەقە، خۆویستییە.

فیلمی منداڵە بچکۆلەکان، ئەم دەردانەی باسم کرد دەخاتە بەر دید. بەنێو دەروونی مرۆڤەکاندا شۆڕ دەبێتەوە و لە هەر یەکێکیان و دیدگایەك لە حەز و ئارەزوو و هیوای مردوو دەهێنێتە دەرەوە. زیرەکانە و بەپەلە پێتدەڵێت بۆچی مرۆڤ ڕقی لە خۆی دەبێتەوە، چی وا دەکات تۆ خۆتت خۆشنەوێت. چی وا دەکات بڕیاری کۆتایی ژیان بدەیت.

چیرۆکێکی ناوازە، هەستبزوێن و زۆر درامی و پڕ لە ڕۆمانسێکی خنکاو، تراژیدیایەکی زۆر زبر. ئەم فیلمەیان جیاواز کردووە.
لەڕووی سینەماتۆگرافییەوە، باشە. زیاتر گرنگیی دراوە بە گەیاندنی بیرۆکە و چیرۆك وەک لە تەکنیک و بەکارهێنانی هونەری سینەمایی و ئارتیستی. ڕوویەکی فەلسەفیی قوڵی دەربارەی سۆشیاڵیزم و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هەیە، فەلسەفەی گۆشەگیریی بەکۆمەڵ و دەروونی ئاڵۆزی تاك لەنێو ئەو گۆشەگیرییەدا دەگەیەنێت.

فیلمەکە بە هیچ شێوەیەک بۆ منداڵ گونجاو نییە و خێزانی نییە.
318 views
Loading...
Loading...
updated
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...