Latest Reviews & Buzz for
うずまき (2000)

Loubloom watched Spiral
Loading...
Loading...
Bobbo watched Spiral
Loading...
Uzumaki (うずまき Spiral) is a 2000 Japanese horror film based on the manga of the same name. The film was the featured film debut of Akihiro Higuchi under the alias of Higuchinsky and stars Eriko Hatsune, Fhi Fan and Hinako Saeki. The film is about a town infected with malevolent spirals.

The film was backed by Omega Micott, who released the film simultaneously in Japan and in San Francisco to create hype around the film on the Internet. Reviews praised the film's visuals but commented that the film was not entirely effective in being frightening.

کولتوری مامەڵەکردن لەگەڵ مردن لە سینەمادا
کولتوری ژاپۆنی بە نموونە

لە سینەمای ژاپۆنییدا بەتایبەتی چیرۆکە داستانییەکان و ژانرا خەیاڵییەکان، دیمەنسازیی و کارئەکتەرسازیی ڕەگەزی گرنگیپێدراو و زەقن و ڕووداو لە خزمەتی ئەواندا کاردەکات. لێرەدایە کە هونەر و ژانرای کۆمیک (Manga) بەهۆکاری ئەوەی کولتورێکی بڵاوی نەتەوەیی ژاپۆنییە، ڕۆڵ دەبینێت و دەستتێوەردانی لە سینەماشدا هەیە، چ بە شێوەی فیلم یاخود ئەنیمەیشن بێت.

ژاپۆنییەکان گرنگیی تایبەت بە دابونەریت و کولتوری پەروەردەیی دەدەن، ئەمانەیش بە ڕێژەیەکی بەرچاو بنەڕەتیان لە چیرۆکە داستانییەکان و پەندئامێزەکان وەرگرتووە. ئەم شێوازە پەروەردەییەش دەتوانین بۆ ئەو مێژووە خوێناویی و توندڕەوە بگەڕێنینەوە کە ناوچەکە و سروشتی پێکهاتنی ژینگەکە پیایدا تێپەڕیون و کاریگەرییان لەسەر دەروون و هەڵسوکەوتی تاکەکانی دروستکردووە. بڕووانە فیلمەکانی: The Grudge، The Ghost of Yotsuya، The Ring، Godzilla.

لێرەدایە مردن یان بە دەربڕینێکی تر وێنای مردن لە جووڵانەوە هونەرییەکانی ژاپۆندا بەشێکە لە نیگارە گشتییەکە; ئەو چوارچێوە فراوانەی کە ژیان لە سنووریدا کاردەکات. ئەوان لە کەشی ئارام، پەیوەندییە سێکسییەکان، پڕۆسە ئاینییەکان، هونەر، گێڕانەوە داستانییەکان، حیکایەتە ڕۆحییەکان و تەعزێبارییدا گرنگییەکی زۆر بە مردن دەدەن، چ بە شێوەی هۆمۆساید (خۆکوژی) یان سروشتی بێت. هەر بۆیە نۆستاڵجیا (خەم بۆ ڕابردوو) وەک فۆڕمێکی جیاواز و نوێ، وەک مردن خۆی نیشاندەداتەوە پیرۆزی دەکات; ئەم موقەددەس کردنەیش بۆ مردن دەگەڕێنینەوە بۆ ئەو بیروباوەڕەی ئاینی بودیی لەم سنوورەدا بڵاویکردووەتەوە. مردن لێرەدا و لە سنووری سینەمای ژاپۆنی دەبێتە چەمکی بەرباس و خۆی لە توێژینەوە دەدات.

جێی پرسیارە و دەڵێین: قوربانییدان و خۆکردن بە قوربانی چۆن دەبنە خاڵی بیرلێکردنەوە؟ چۆن بنەڕەت و شکۆ بەرز ڕادەگرن لەم کولتورەدا؟.

گێژاو یان لوولپێچ خاڵ و پنتی سەرەکییە، خول-ەکان بەدەوریدا دەسووڕێنەوە و هەمووان بەرەو ناوەند پەلکێش دەکەن. ئەمە بیرۆکەی سەرەکیی ڕاکێشانەکەیە، چ بە شێوەیەکی بەرجەستەیی بێت یاخود دەروونیی. لەکۆتاییدا ئەم گێژاوە مردن لەخۆیدا کۆدەکاتەوە و کۆی پرسەکان تیایدا قەتیس دەبن. ئیتر لێرەدایە خەیاڵ و ژانرای ترسناک کۆدەبنەوە و قسە لەسەر مردن دەکەن، کولتور و زەمینەی تایبەتیی دەخەنە خزمەتی بەرهەمێکی سینەمایی و بەشێوەیەکی دەروونیی ئاڵۆز دەتخەنە پرسیارەوە.

ئەم فیلمە خاوەن سینەماتۆگرافیی و بیرۆکەیەکی تایبەت و سەرکەوتووە. دەتوانین هاوشێوەی فیلمە تۆقێنەرە ژاپۆنییەکانی دیکە، کەش و ژینگەی پێکهاتنی ببەستینەوە بەو کولتورە دێرینەی لەم نێوەندەدا بوونی هەیە و بەهۆی ئەم ژێرخانە دوور و نائاشنایە بە ئێمە بەرز بینرخێنین.

خوێناوییە و بۆ هەموو کەسێک گونجاو نییە

1013 views
Loading...
Loading...
Loading...
Trailer Guy buzzed about Spiral
WATCHED
Spiral / Uzumaki (2000)                                                                       
youtube.com
Loading...