In New York for a recoding session, Gould jokes with a cab driver, banters with sound engineers, and tapes Bach's Italian Concerto.
Glenn Herbert Gould was a Canadian pianist who became one of the best-known and most-celebrated classical pianists of the 20th century. He was renowned as an interpreter of the keyboard works of Johann Sebastian Bach.

گلێن گوڵد پیانیستە. بەمەبەستی تۆمارکردن، لە نیو یۆرکە. گوڵد لەگەڵ سایەق تاکسییەکە سوعبەت دەکات، دواتر لەگەڵ ئەندازیارەکانی دەنگی ستۆدیۆکە دەکەوێتە گاڵتە و گەپەوە. وێڕای ئەمانە خۆی ئامادە دەکات بۆ تۆمارکردنی ئیتاڵیان کۆنچێرتۆی باخ. چوار ساڵ پاش چەندین تۆمار و پێشکەشکردنی بەرهەمی جددی و گرنگ، گوڵد ئێستا لە ستۆدیۆ ئامادەیە بۆ تۆمارکردنی (ئیتاڵیان کۆنچێرتۆ) ی باخ.

ئەم دۆکیۆمێنتارییە کورتە، جێی بایەخە. وێڕای مێژووە کۆنەکەی، خاوەن تێکنیک و وێنەگرتنێکی ناوازەیە. شێوازەکەی دەگەڕێتەوە سەر سینەمای کلاسیک.
604 views
Loading...