Sam Foster (Ewan McGregor), a psychiatrist, has a new patient, Henry Letham (Ryan Gosling), who claims to be suicidal. In trying to diagnose him, Sam visits Henry's prior therapist (Janeane Garofalo) and also finds Henry's mother -- even though Henry has said that he murdered both of his parents. As reality starts to contradict fact, Sam spirals into an unstable mental state. Then he finds a clue as to how and when Henry may try to kill himself, and races to try to stop him.
جەماوەر لە تاقیکردنەوە و ئەو چاڵنجانە دەتۆقێت کە فیلمێکی هێمادار پێشکەشیان دەکات. لە ڕاستییدا دەتوانین بڵێین هەموو ڕەخنەگرێکی سینەماییش ئارەزووی ئەوەی نییە لەلایەن فیلمێکەوە بخرێتە ژێر تاقیکردنەوەی هزریی و ئەمە بە سووکایەتی دەزانێت، چونکە ناتوانێت لێکدانەوەی تەواویان بۆ بکات. هەر بۆیە دەبینین لە سەردەمی ئێستەدا سەرمایەداریی چۆن ئەم خاڵەی قۆستۆتەوە و بەرهەمانی کاتبەسەربردنی بەسەر بەرهەمانی هزرییدا سەرخستووە و جەماوەرێکی وەهای خوڵقاندووە کە بە بیرکردنەوە لە زار دەکەوێت.
ئەم فلیمە لە مێژووی سینەمادا هاوتای ئەو بەرهەمانەیە کە هەر زوو جەماوەر و شاشەکان نادادپەروەرانە پشتیان تێیان کردووە. فیلمەکە پارچەیەکی هونەرییە، نزیکبوونەوەیە لە دەروونی کەسی نزیک لە لێواری مردن و فەلسەفەی مردن. لە ڕووی تێکنیکی و تیۆرییەوە شاکارە، ئێوە لە گرتە و دیمەن و نواندنەکانی بڕووانن و ئەمەتان بۆ دەردەکەوێت. هەر بەڕاست بۆچی کەس لەسەری نادوێت؟ ئایا بە ئاسانیی کارە ناوازەکان لەبیر دەکەین چون تێیان ناگەین؟ یان ناتوانین لێکدانەوەیەکی دروستیان بۆ بکەین؟.