1059 views
Sha Shewakar
  • 3.5/5

This series features award winning directors examine each decade of the last hundred years during the existence of the Vanity Fair magazine.

"دەیە"کان

- هیچ داوایەکی نوێی جیهانیی بوونی نابێت تاوەک ژن نەبێت بە بەشێک لێی. | دەیەی یەکەم

- فرۆید لەڕێی سێکسەوە خەڵکی ئازاد کرد، جاز، فیلمەکان، دانیشتن لەسەر عەموود بۆ زۆرترین ماوە. | دەیەی دووەم

- *ئاشتی جیهان، جیهانی بۆ ئەمریکییەکان کردەوە. پێی وتن کە ئەوان لەسەر ئەم هەسارەیە بەتەنها نین. | دەیەی سێیەم

- سالینجەر، نەریتی تاتۆ، چاخی چەکی ئەتۆمی و ژنان لەدەمی جەنگدا کاری پیاوانیان گرتە ئەستۆ. | دەیەی چوارەم

- تێلەفیزیۆنی ڕەنگاوڕەنگ، گۆڤاری پلەی بۆی، ناساندنی جگەرە وەک ژەهر و جەیمس دین. | دەیەی پێنجەم

_ بیتڵس! ڕەنگ و ماددەی هۆشبەر و مۆسیقا و کەپڵەکان. جەنگی ڤیەتنام و کوشتنی کەنەدی. | دەیەی شەشەم

- جیابوونەوەی بیتڵس، سپیڵبێرگ و فیلمی جاوس و لەدایکبوونی مایکرۆسۆفت. | دەیەی حەوتەم

- شۆڕشی پزیشکی و دەرمانسازی، یارییە ئەلیکترۆنییەکان و ئێم.تی.ڤی!. | دەیەی هەشتەم

- خۆپیشاندانەکان، یونی بۆمبەر، سپایس گێرڵس و ڤایاگرا داهات!. | دەیەی نۆیەم

- هەزارەی نوێ، یازدەی سێپتەمبەر، داگیرکاری لەپێناو ئازادییدا. | دەیەی دەیەم

گۆڤاری ڤانیتی فێر، لەڕێگەی سەرنجدانێکی ڕەخنەگرانەی خێرا و هونەرییانەوە و بە دە ئەڵقەی کورت بە مێژووی سەد ساڵی ئەمریکادا دەچێتەوە. بەڕاست دوای بینینی ئەم زنجیرە کورتە ئاساییە لەخۆمان بپرسین ئێمە چیمان کردووە و چی دەکەین؟.

_

*ئاشتی جیهان یان دادپەروەریی جیهان: پێشانگایەکی نێودەوڵەتیی گەورەیە، کە دامەزراوە بەمەبەستی دەرخستنی دەستکەوت و توانای نەتەوە جیاوازەکان. بە شێوەیەکی مامناوەند سێ بۆ شەش مانگ دەخایەنێت. چەمکەکە ئێستا بە ئێکسپۆ ناوی دەرکردووە.

1059 views
Loading...