Unbreakable Review

587 views
Sha Shewakar
  • 3.5/5

Unbreakable is a 2000 American superhero thriller film written, produced, and directed by M. Night Shyamalan, and starring Bruce Willis, Samuel L. Jackson, Robin Wright, Spencer Treat Clark, and Charlayne Woodard. It is the first installment in the Unbreakable film series a.k.a. Eastrail 177 Trilogy. In Unbreakable, a security guard named David Dunn (Willis) survives a horrific train crash with no injuries, leading to him discovering that he harnesses superhuman abilities, which in turn introduces him to comic book store owner Elijah Price (Jackson), who uses a wheelchair.

ئەو دەمەی بیرکردنەوە و تێفکرین تێکەڵی کۆمیک دەکرێن

لەو سێینانەی کە دەبێت بیانبینیت

جیاواز لە هەر فیلمێکی سوپەرهیرۆ: کاتێک بیرکردنەوە و کۆمیک کۆدەکرێنەوە، لەم چەشنە فیلمە بەرهەمدێت. لەم فیلمەدا دەیڤد سیکیوریتی گاردە و لە ڕووداوێکی بکوژی شەمەندەفەردا ڕزگاری دەبێت. لەلایەن پیاوێکەوە بەناوی (ئیڵایجا پرایس) چاودێری دەکرێت و پێی ڕادەگەیەندرێت کە ئەو خاوەن تاوانای سوپەرهیرۆکانە.

لێرەدا واقیع دواڵیزمییە، دەکرێ ڕاست و دەکرێ خەیاڵیش بێت؛ بەو واتایەی لە هەردوو باری خەیاڵیی بوون و واقیعیی بووندا، ژیان هەر ڕاستە. هەمیشەش ئەوەمان لەبیردەچێتەوە کە کەسایەتی پاڵەوان و شەڕانخواز بونیادنەری یەکترین و بەبێ یەکتر پێکنایەن، بەڵام لێرەدا شەڕانخواز پاڵەوان دروستدەکات بەمەبەستی واتا بەخشین بە بوونی خۆی!.

- ئێستا کە دەزانین تۆ کێیت، دەزانم کێم.

ئیڵایجا پرایس

جێی باسە، ئەم فیلمە (Unbreakable) سەر بە سێینەی (Unbreakable)ە کە لە دوو فیلمی دیکە: (Split) و (Glass) پێکهاتووە. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە هەردوو فیلمی گڵاس و سپڵیت، بە شێوەیەکی جیاواز و کاریگەر دەبەسترێنەوە بە فیلمی یەکەمەوە و سێینەکە خاوەن تێکنیکێکی ناوازەی سینەماییە لە بەستنەوەوە و گرێدانی چیرۆکە جیاوازەکان بەیەکەوە. ئەم سێ فیلمە ئەوەش کۆیان دەکاتەوە کە سکرینپلەی و چیرۆک و دەرهێنانیان سەر بە بیرکردنەوە و عەقڵی یەک کەسن کە ئەویش (M. Night Shyamalan)ە.

ترۆپک لە کۆتایی فیلمەکەدایە و فیلمەکە خاوەن دایەلۆگێکی پێرفێکتە.

587 views
Loading...