373 views
Sha Shewakar
  • 3/5

لەم فیلمەوە هەموو ئەوانە فێربووم.

خۆشەویستیی دەتوانێت هەمووشتێک لە پیاوێک بکات. بەڵام پیاوێک دەتوانێت تەنها بە خۆشەویستییەک هەمووشتێک بکات, تەنانەت ڕقلێبوونی خۆیشی.

هەندێک کات دەڵێین کە خۆشەویستیی لە مرۆڤ گەورەترە, بەڵام ئەوەمان لەبیردەچێتەوە کە بەبێ مرۆڤ خۆشەویستیی بوونی نابێت. لەپڕدا, مردن دەتوانێت خۆشەویستیی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و جێمان بهێڵێت, دەکرێت ئەو خۆشەویستییە, لەگەڵ تەنگەتاوی ساردیی مردندا ڕەق بووبێتەوە, بەڵام گەرمییەکەی ئەوەندە بەسە تاوەک باوەشی پیادا بکرێت و دڵی پیاوێکی وێڵ و ونبوو گەرم بکاتەوە.

لەم فیلمەوە هەموو ئەوانە فێربووم. چەند پێناسەیەکی نوێ بۆ ڕق و ونبوون و تەنهایی و خۆشەویستیی و ئازایەتیی و ترس و لێبوردەییەکی گەورە.

فیلمێک بوو کە دڵمی لە ترپە دەخست و هەستم بە بوونی نەدەکرد, هەستمی دەوروژاند و دەمویست بە دەستی خۆم دڵم پڕ بکەمەوە, بەڵام پڕ نەدەبوو.

ماوەیەکە هەست دەکەم دڵم بووە بە بەرد, هۆکارەکەشی بۆ دوورکەوتنەوەم لە مۆسیقا دەگەڕێنمەوە. مۆسیقاکانی ئەم فیلمەش وەها کەم بوون, سەرنجمیان بەلای خۆیاندا نەهێشتبوو و مانای فیلمەکەیان لێ ئاسانترکردم.

373 views
Loading...