326 views
Sha Shewakar
  • 3/5

ئەم فیلمە ڕێک هەموو شتەکان هەڵئەگێڕێتەوە. سەرەتا ڕووداوەکان ڕوون نین، بەڵام دواتر دەمت دادەچەقێنن.

لەڕووی چیرۆکەوە چیرۆکێکی باشی بۆ نووسراوەتەوە و باسی لەناوچوونی مرۆڤایەتیی دەکات (apocalypse). بەڵام لەڕووی کامێرا و گرتە و ڕەنگەکانەوە سستە. کەمترین CGI بەکارهاتووە بەڵام ئەویان لە هەمووی سستترە. کاستەکەیشی خراپ نین، بەتایبەتیی (Melanie) کارەکتەری سەرەکیی فیلمەکە. ڕۆڵەکەی زۆر بە جوانیی گێڕاوە.

یەکێکی دیکە لە گرنگترین دەستپێکەکان لە نووسینی چیرۆک و فیلمدا، شاردنەوەی ڕووداوە سەرەکییەکانە لە سەرەتاوە. بەجۆرێک وا لە بینەر و خوێنەر بکات تاوەک چارەکی فیلم یان چیرۆکەکە بەردەوامبن بۆ ئەوەی لێی تێبگەن، پاشان ڕوونکردنەوەیان.

ئەم فیلمە وایە.

326 views
Loading...