Russian author Fyodor Dostoyevsky must write a novel in 27 days in a deal to pay off his gambling debts, and feverishly dictates the novel 'The Gambler'.
تێکنیک لێرەدا ڕەگەزێکی زەقە
نووسینی ڕۆمان لە ٢٧ ڕۆژدا مەحاڵە؟
ئەم فیلمە پوختەیەکی جەوهەریی و خێرای قومارچییەکەی دۆستۆێڤسکییە. لەڕاستییدا دەتوانین بڵێین پڵۆتی ڕۆمانەکەی بەرفراوانتر و هاوکات کەمتر داینامیکییە، لەبەرانبەردا فیلمەکە داینامیکییە و بینەری ئاسایی بێزار ناکات.
بە تێکنیکێکی جوان، نووسینەوەی ڕۆمانەکە لەماوەی ٢٧ ڕۆژدا لەلایەن دۆستۆێڤسکییەوە دەبەستێتەوە بە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە، بە واتایەکی دیکە ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە و ژیانی ڕاستەقینەی دۆستۆێڤسکی لە دەمی نووسینەوەیدا دەخاتە ڕوو و گرێدەدات.