Reviews & Ratings for
Dom zły (2009)

سینەمای پۆڵەندی بە ڕادەیەکی بەرچاو بەرکەوتەی واقیعی سیاسییە. دونیابینی، و نواندنەوەی ڕووداوە ڕاستەقینەکان لە لای سینەما و دەرهێنەرە پۆڵەندییەکان هەستیارە; ئەوان کار دەکەن بۆ پێگەیاندن و گەیاندنی ئەو ناوەڕۆکەی لەسەر بنەمایەکی هونەریی مێژوویی و ئەخلاقیی بونیاد نراوە. حەقیقەتی ئەم هەوڵ و ئاکارانەیش لە هەریەک لە فیلمەکانی (The Pianist) و (Ida) و (Little Rose) و هتد... ڕوونە.

فیلمی (The Dark House) یان (Dom Zly) بە زمانی پۆڵسکی، بینەر ڕووبەڕووی گرفتی جیاواز دەخاتەوە، لەوانە: مەسەلەی ئەخلاق، سیفاتی میلیشیا بیورەکراتییەکان و سیاسەتمەدارەکان، هەژموونی دەسەڵات و فیکری سۆڤیەتی، کوشتن و هۆمۆساید، بێتاوانی، سێکس، بەکارهێنانی مێینە، هێزی پارە و سەرمایەداریی، جەنگی سارد وەک ئامڕێزێکی کاریگەری پڕوپاگەندە لەسەر ناوچە داگیرکراوەکان، کۆڵۆنیاڵیزم و دەرهاویشتەکانی، ئەم گرفتانە و زۆری دیکە ڕووبەڕووی بینەر دەبنەوە.

فیلمەکە بێئەندازە سەرسوڕهێنەرە و خاوەن تێکنیکێکی تا ڕادەیەک باڵایە، خاوەن ژینگەیەکی ڕیاڵیستییە و بە بینینی بینەر هەست دەکات کە لەسەر ڕێبازی دۆکیۆدراما بەرهەمهاتووە. ناوەڕۆک و پڵۆت دەکرا توندتر دابڕێژرێنەوە، بەڵام توانیویانە خزمەت بە بابەت و باسی سەرەکی بکەن. فیلمێکی توند و بەهێز، پڕ لە دیمەنی خوێناوی و دەستدرێژی و بەکارهێنانی ماددە. هەموو ئەمانە بە شێوەی کۆمیدیای ڕەش خۆیان دەنوێنن.

لە داهاتوودا، وتارم لەسەری دەبێت.
322 views
Loading...
Loading...
Druid77 watched Dom zły
Loading...
Loublum watched Dom zły
Loading...
Loading...
Loubloom watched Dom zły
Loading...
Loading...