This documentary begins with an unusual detail that came from the 14th Amendment: Under constitutional law, corporations are seen as individuals. So, filmmaker Mark Achbar asks, what type of person would a corporation be? The evidence, according to such political activists as Noam Chomsky and filmmaker Michael Moore and company heads like carpet magnate Ray Anderson, points to a bad one, as the film aims to expose IBM's Nazi ties and these large businesses' exploitation of human rights.

چی دەزانیت لەسەر چەمکی "سێوی خراپ"؟

ئایا دەتوانین مێتافۆرێکی دیکە بۆ لایەنە سەرمایەدارییەکان بەکاربهێنین؟ لەڕاستییدا لە سێوێکی خراپدا بیرۆکەی بازرگانیی خراپ و نەخۆشیی چەکەرە دەکات و هەیە. لێرەدایە کە دامەزراوەکان بۆ سەپاندنی هەژموون، خۆیان دەخەنە جێی سێوە خراپەکە و هەمووان ماندوو دەکەن.

"وەک خۆم وشەی "دامەزراوە" بەکارناهێنم. وشەی بازرگانیی بەکاردەهێنم، وشەی کۆمپانیا بەکاردەهێنم، وشەی کۆمەڵگەی بازرگانیی بەکاردەهێنم. بەهۆکاری ئەوەی پێموایە ئەمە زیادتر نموونەیەکی دادپەروەرانەبێت لەوەی لەسەر وشەی دامەزراوە خۆم سفربکەمەوە."
- ڕۆبەرت کییس
بە پشتبەستن بەو تێڕووانینە، گەر ئاوڕێک لە دامەزراوە کوردییەکان بدەینەوە ئەوا دەتوانین جەخت لەسەر پێناسەیەکی نوێ بکەینەوە کە بەناوی دامەزراوەکانەوە نەنراون، چ حوکومی یان تایبەت. لێرەدایە کە دەتوانین مافی نموونە هێنانەوە بدەین بە خۆمان، لەوانەیش: دامەزراوەی نێتوۆرک مارکێتینگەکان.

"١٥٠ ساڵ لەمەوبەر دامەزراوەی بازرگانیی دەزگایەکی ساکار بوو و گرنگیی پێنەدەدرا. ئەمڕۆ شتێکی بەربڵاوە. وەک کڵێساکان، پادشایەتی و پارتی کۆمیۆنیستی لە کات و شوێنە جیاوازەکاندا. دامەزراوە لەمڕۆدا بەشێوەیەکی داگیرکەر دەزگایەکی بڵاوە. ئەم دۆکیۆمێنتارییە سروشت و پەرەسەندن و پێداکەوتنەکان و ئەگەرییەکانی داهاتووی دامەزراوە مۆدێرنە بازرگانییەکان شیدەکاتەوە."
- لە دەستپێکی دۆکیۆمێنتارییەکەوە

یەکێک لەو خاڵانەی کە دەبێتە جێی مەترسی لە ئاڕاستەکردنی بیروباوەڕەکاندا، پێدانی وزەی زیاد لە پێویستە بە دامەزراوەکان. بەمە داینامیکییەت دەشێوێت و هاوکێشەکە بەشێوەیەکی تۆقێنەر لاسەنگ دەبێت.

بەڵام دەبێت وریابین لەوەی ئەم شێوازە لە ژانرای دۆکیۆمێنتاریی نەچێتە قاڵبی پروپاگەندە و پێی کاریگەر نەبین. ئەوەی هەیە بینینی واقیعە; لێکدانەوەی واقیعیش پێویستی بە بیرکردنەوە و تێڕامانە.

630 views
Loading...
Loading...
Loading...
Loading...