315 views
Sha Shewakar
  • 4.5/5

خۆشەویستیی,

هەمووشتێک لەگەڵ خۆشەویستییدا دەستپێدەکات. دەگرین بۆ لەدەستدانی ئەو کەسانەی خۆشماندەوێن. ماندوو دەبین, بۆ ئەو کارەی خۆشماندەوێت. دەست دەکەین بە ڕق هەڵگرتن لە خەڵکیی بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستیی کەسانێکی دیاریکراو.

هەموو ئەو شتەیە کە پێویستییمان پێیەتی, خۆشەویستیی. کار دەکەین, ماندوو دەبین, دەگرین, ئازار دەچێژین, خەون دەکوژین و لێمان دەکەوێت, تەنها بۆئەوەی خۆشەویستیی بەدەستبهێنین. هەر ئەوکاتەش دەمرین, کە چیتر ناتوانین خۆشەویستیی بدۆزینەوە.

بەبێ خۆشەویستیی, من و تۆ و هەمووان هیچ ئامانجێکمان لە ژیاندا نامێنێت. بەڕاستیی بۆیە دەژین, تاوەک خۆشبویسترێین. هەر ئێستا, ئەوەی تۆ لەخەیاڵتدایە و هەموو ئەو کارانەی کە دەشیکەیت بە ئامانجی ئەوەوە لەناو تۆدا خول دەخۆن, تاوەک بەهۆیانەوە بتوانیت خۆشەویستیی بەدەست بهێنیت.

بەڵام داخەکەم گەر بڵێم, هەموومان لە کۆتاییدا ونی دەکەین, باوەڕکە ونی دەکەین.

We need it, we lose it, cry for it and hope it. After all we all find it. love, myfriend.

فیلمێکی زۆر کاریگەر. باسی هەموو ئەو ڕاستییانە دەکات کە مرۆڤ ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. پڕ لە ڕاستیی, خۆشەویستیی, ترس, تەنهایی, جوانیی, ناشرینیی. لە کۆتاییشدا مۆسیقا و ئاوازێکی ناوازە.

315 views
Loading...