When a policeman is killed, the short-staffed police chief sends for several experienced officers to support him in his fight with organized crime.

گەر کەمێک ورد ببینەوە، تێبینی ئەو ئاوڕدانەوەیە دەکەین کە سینەمای پۆڵەندی بەلای سینەمای ڕووسی و سۆڤیەتییدا داویەتییەوە. هەموو ئەمانە لە ناوەڕۆک و دیمەنسازیی و پڕوپاگەندەکانیدا بەدیدەکەین.

وێڕای هەموو پڕوپاگەندەکان، وەک هەمیشە، سینەمای ئەوروپا و پۆڵەندی بەتایبەتیی کۆی ژانراکانی پەیوەستن بە گەڕانەوە بۆ واقیع و گرنگیدان بە ڕیاڵیزم. ئەوەتا لە فیلمە کوشتار و تاوانەکانیشیاندا وێنای ئەو دیمەنە دەکەن کە دەڵێت: هەمووان بەرانبەر بە واقیع وەک یەک بەرانبەر بە هەموو، ئەم دیمەنەی دووەمیش لە سینەمای هۆڵیووددا بەرجەستە و ڕوونە، فیلمەکانی جۆن ویک بە نموونە.
بە ڕادەیەکی زۆر دیار لە کۆی گشتی و چوارچێوەی پڵۆت و نووسینەکاندا، ئەم سینەمایە خۆی لە ڕووداوە ڕاستەقینەکان نزیک دەخاتەوە.

ئەوەی جێی سەرنج و ڕەخنە بێ، شێوازی دیزاینکردن و دانانەوەی پۆستەرەکەیەتی. لە ڕاستییدا وەک ڕەگەزێکی سەرەکیی لە جیهانی سینەمادا لە پۆستەر دەڕوانرێت، سادەیی و کاریگەریی دەبێت خاڵی سەرەکیی پۆستەر بن و لە پۆستەری ئەم فیلمەدا بوونیان نییە.
517 views
Loading...