Passengers Review

374 views
Sha Shewakar
  • 3/5

زیاتر لە پێنج هەزار مرۆڤ, لە حاڵەتی سڕبووندا (Hibernation) لە هەسارەی زەوییەوە کۆچ دەکەن بۆ هەسارەیەکی دیکەی ئەوپەڕی گەردوون, بۆ پێکهێنانی ژیانێکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی.

گەشتەکەیان بە خێرایی ڕووناکی, دوای ١٠٠ ساڵ تەواودەبێت. پێش ٤ مانگ لە گەیشتن بە هەسارەی دیاریکراو, پێویستە هەموو مرۆڤەکانی سەر کەشتییە ئاسمانییەکە خەبەریان ببێتەوە و بە شێوەیەکی ئاسایی بەئاگا بێنەوە تا دەگەنە هەسارەکە. بەر لە ٩٠ ساڵ گەیشتن, بەهۆکاری هەڵەیەکی کەشتییەکە پیاوێکیان خەبەری دەبێتەوە.

ڕووبەڕووی ئەو واقیعە دەبێتەوە کە پێش ئەوەی کەشتییەکە بگاتە هەسارەکە ئەم تەمەنی تا دێت هەڵدەچێت و دەمرێت. وە ناشتوانێت بە تەنها ئەو هەموو ماوەیە, وەک ڕێبوارێک بژی کە سەرەتا و کۆتا هەناسەشی لەناو ئەو گالیسکەیەدا دەبێت کە دەبێ بیگەیەنێتە شاری داهاتووی.

فیلمێکی زانستیی خەیاڵیی, پڕ لە خۆشەویستیی و تەنهایی و خیانەت و جوانیی و خەیاڵ و زانست.

ناوازەیە.

374 views
Loading...