339 views
Sha Shewakar
  • 4.5/5

کاتێک کریستی لەدایک دەبێت، بە شەلەل دەماغیی لەدایک دەبێت. لە خێزانێکی هەژار و دەست کورتدا گەورەدەبێت لەپاڵ ١٣ خوشک و برا.

کریستی تەنها لای چەپی ئیشی دەکرد و بە قاچی چەپیشی کارەکانی دەکرد. کریستی لەگەڵ گەورەبوونیدا، دەبێت بە نووسەری ڕۆمان و چیرۆک. لەهەمان کاتدا دەشبێ بە نیگارکێشێکی بەتوانا، سەرەڕای کەمئەندامییەکەی.

کریستی هەمیشە باوەڕی بەوە نەبوو کارەکانی ناوازە و جوانن، هەرکەسێکیش باسی جوانیی کارەکانی و خۆی لای بکردایە زوو هەڵدەچوو، تووڕە دەبوو.

فیلمێکی وەرگیراو لە ژیانی ڕاستەقینەی هونەرمەندی بەناوبانگ کریستی براونەوە، کە باس لە خۆڕاگیریی و خۆشەویستیی و خێزان و ڕق و هونەر و مۆسیقا و تەنهایی، دەکات.

پێشووتر ئەم فیلمەم بینیوە، بەڵام ئێستا تێگەیشتنم بۆی زیاتر بوو، توانیم باشتر لێی تێبگەم. هەرچەندە کریستی کەمئەندامە و مرۆڤێکی ئاسایی نییە، بەڵام گەر بڵێم لە سەدا ٨٠ی خولیا و توانا و بیرکردنەوەکانی لەوانەی من دەچن، درۆ ناکەم.

لەوانەیە زۆرینەتان ئەم فیلمەتان دیبێت. گەر نەتانبینیوە، پێشنیار دەکەم سەیری بکەن.

339 views
Loading...