586 views
Sha Shewakar
  • 4/5
[contains spoilers]

Man of Iron (Polish: Człowiek z żelaza) is a 1981 film directed by Andrzej Wajda. It depicts the Solidarity labour movement and its first success in persuading the Polish government to recognize the workers' right to an independent union.

The film continues the story of Maciej Tomczyk, the son of Mateusz Birkut, the protagonist of Wajda's earlier film, Man of Marble. Here, Maciej is a young worker involved in the anti-Communist labour movement, described as "the man who started the Gdańsk Shipyard strike", and a journalist working for the Communist regime's radio station, who is given a task of slandering Maciej. The young man is clearly intended as a parallel to Lech Wałęsa (who appears as himself in the movie).

Man of Iron clarifies the ending of Man of Marble, which left the death of Mateusz Birkut ambiguous. Man of Iron explicitly states that Mateusz was killed in clashes at the shipyards in 1970.

The film was made during the brief thaw in Communist censorship that appeared between the formation of Solidarity in August 1980 and its suppression in December 1981, and as such it is remarkably critical of the Communist regime. Because of this it was banned in 1981 by the Polish government. The film won the Palme d'Or and the Prize of the Ecumenical Jury at the 1981 Cannes Film Festival. It was also nominated for the Academy Award for Best Foreign Language Film.

سینەمای پۆڵەندا و ڕیاڵیزم،

ڕۆڵی لە نیشاندانی جووڵانەوەی خوێندکاران و قوربانییدانی کرێکاران

لە مانگی دوازدەی ١٩٧٠ حوکومەت لەناکاو بڕیاری هەڵکشانێکی بەرزی بۆ نرخی خواردەمەنییە سەرەتاییەکان دا، بەتایبەتیی وشکەمەنییەکان و بەرهەمە وشکەکان، کە بەدرێژایی ساڵ و پاش دروێنەکردنێکی خراپ لەو ساڵەدا هۆکار بوو. بەرزبوونەوەی نرخەکان بوویە جێی سەرسوڕمانێکی لەناکاو بۆ هاووڵاتییە ئاساییەکان، بەدیارییکراوی لە شارە گەورەکاندا.

خۆپیشاندان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان ڕوویدا لە ناوچە و شارە باکورییەکانی وڵات. ڕژێمی دەسەڵات لەو ئاژاوە و وێرانکارییانە دەترسا کە دەستیان دەکرد بە سەرهەڵدان، کە بەهۆی پۆلیسی نهێنییەوە لەلای ڕژێم ببووە پرس؛ کە دەیویست مۆڵەتی وەڵامدانەوەیەکی توند بەرانبەر بە خۆپیشاندەران بەدەستبهێنێت و بەیاسایی بکات.

یانێک ڤیژنێسکی کە ناوێکی خوازراوە بۆ (زبیگنیەف ئیلگەنیوش گۆدلێفسک) لەلایەن هێزەکانی پاراستنەوە لە ساڵی ١٩٧٠ کوژرا لەماوەی خۆپیشاندانەکانی شاری (گدینیا). لەو دەمە بەدوا لە سەرانسەری وڵات ناوی دەنگیدایەوە لە سنووری شیعرێک بەناوی (چیرۆکی یانێک ڤیژنێسکی).

فیلمی پیاوی ئاسن، سەرنجی جووڵانەوەی یانێک و کوڕەکەی دەدات. بڕیارەکانی دەسەڵات شەرمەزاردەکات بەرانبەر بە داواکاریی و ویستی کرێکاران و خوێندکاران. دەتوانین بڵێین فیلمەکە پشتگیرییە لە پرسێکی نەتەوەیی و سۆشیاڵیی؛ زەقکردنەوەی یەکانگیریی یەکێتیی کارە. ئەمە یەکەمین یەکێتیی بازرگانییە کە لەلایەن پارتی کۆمیونیستییەوە کۆنتڕۆڵ نەکرابوو.

دەبێت سەرنجی ئەوە بدرێت کە سینەمای پۆڵەندا لە پشتبەستن بە ژانرای ڕیاڵیزم براوەی یەکەمە. وەک سەدان نموونەی دیکە، فیلمی پیاوی ئاسن ڕووداوەکان زیندوو دەکاتەوە، ئەوەی ئەم ژانرایە زەق دەکاتەوە سەرکەوتنە لە دەرهێنانێکی گران و ژیریی دەرهێنەرە هۆشیارەکەیدا؛ بەجۆرێک ژانرای دۆکیۆمێنتاریی و دۆکیۆدراما وەک دوو لایەنی خۆڕسک و بەهێز بەرانبەریی دەکەن.

پێویستە ئەم سینەمایە فەرامۆش نەکرێت، شێواز و تێکنیک و ژینگەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمانە، یارمەتییدەرێکی گەورە و دۆستانە دەبن بۆ پرسە نەتەوەییەکانی کورد، بەتایبەتیی جووڵانەوە و شۆڕشەکانی.

پێویستە ئەم فیلمە نیشانبدرێت

بڕگەی یەکەم و دووهەم وسێهەمی هۆنراوەکە لە بنەڕەتی حەوت بڕگە:

کوڕەکانی گرابوڤێک، کوڕەکانی خیلۆنیا

ئەمڕۆ میلیشیاکان تەقەیان کرد

بەجەرگیی ڕاوەستاین، بە ڕێکیی هاویشتمان

یانێک ڤیژنێسکی کەوت

بەسەر دەرگایەکەوە بەدرێژایی شڤێنتۆیانیسکا هەڵمانگرت

بەڕووی پۆلیسەکان، بەڕووی تانکەکان

کوڕەکان، کرێکارانی بەندەر، تۆڵەی هاوڕێکەتان بکەنەوە

یانێک ڤیژنێسکی کەوت

دەنگی تەقەکان، بڵاوبوونەوەی گاز

بارینی گڕ بەسەر کرێکاراندا

پیرەکان، منداڵان، ژنەکان دەکەون

یانێک ڤیژنێسکی کەوت

586 views
Loading...