ئەوەی تامی فرمێسکی نەکردووە، ئەم فیلمە وەک ڕووبارێکی بەخوڕ، قوڵپ قوڵپ فرمێسک بەسەر لێویدا دەڕێژێت و قوڕگی دەگرێت.
تامی فرمێسک زۆر لە هی خەم خۆشترە.
کاتێک کەسێکی خۆشەویستت لەدەست دەدەیت و هۆکارێک لە هۆکارەکانی ونبوونیان تۆبیت، خۆت دەخۆیتەوە و دەخۆیتەوە تاوەک دەخنکێیت. لەکۆتاییشدا کە دەزانیت هەرگیز چاوت پێیان ناکەوێتەوە، لە تاودا خودا دەدوێنیت و پەنای بۆ دەبەیت.
ئەم فیلمە خۆمم تیایدا بینییەوە، نووسینێکی خۆممی بیرخستمەوە، کە هەمیشە و تا ئەمرم لە دڵمدا دێت و دەچێت.
"من تاوانبارێکی بچکۆلانە بووم کە تەنها دەیویست یاری لەگەڵ براکەیدا بکات، من کە میری ئاسمان ڕۆحم بێ, ئیدی ڕۆحی خۆمم بۆچییە؟. باوەشێکی نوێم ئەوێ, ئا باوەشی مەرگ".