Limelight Review

794 views
Sha Shewakar
  • 4.5/5

چیرۆکی ئەو بالەرینا و قەرەقۆزەی ئۆسکاری بردەوە!

کارێکی سەرسوڕهێنەر لە چارڵس چاپڵنەوە. ململانێی نێوان مرۆڤ و عەقڵ، عەقڵ و سروشت. بەراوردکارییەکی ناوازە لەنێوان توانای بیرکردنەوەی سەبجێکتێکی بچووک کە مرۆڤە لەگەڵ توانای بەخشینی ماتیریاڵێکی زەبەلاح کە بیر ناکاتەوە بە نموونە ئەستێرەکان.

دەکرێت ئەم بەرهەمە وەک پێرفۆرمانس گوزارشت بێت لە هێڵی سەرکەوتن و کارە کۆمیدییەکانی چاپڵن; ئەو لە ڕێگەی ئەم فیلمەوە دەمانگەیەنێت بەو تێگەیشتنەی کە دەبێت دەربارەی ژیانکردن و سەرکەوتن و وەستان هەمانبێت. پێویستە مرۆڤ لە کۆتاییدا بگەڕێتەوە بۆ حەقیقەتی ڕەها و لەو ڕووخسارە جیاوازانەی ژیان بگات کە لە کاتە جیاوازەکاندا دەردەکەون; تێگەیشتن لەوەی ژیان دەکرێت چەندێک سەخت و نادادپەروەرانە بێت هێندەیش جوان و بەردەوامە.

تێری: نزام بۆ بکە.

کالڤێرۆ: خودا یارمەتی ئەوانە دەدات کە یارمەتی خۆیان دەدەن.

پارچەیەکی ناوازەی درامیی، بەرجەستەکردن و بەجێگەیاندنی کۆمەڵێک بنەما و ڕەگەزی سینەمایی و ڕۆڵبینیی نزیک لە باڵاوە. ئەوەی کاریگەرە بەستنەوەی ئەدائی شانۆییە بە سینەماوە بۆ گەیاندنی پەیامێک لە فۆڕمێکی تەواو جیاوازدا. بەم بەرهەمانە دەگوترێت شاکاری مێژویی. پێویستە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی و وەک وانەیەکی سینەمایی گرێدراو بە پێرفۆرمانس و شانۆی باڵا لێی بڕووانرێت.

Depressed over her failed dance career, Terry (Claire Bloom) attempts suicide, only to be rescued by Calvero (Charles Chaplin), an impoverished, once-famous stage clown. Calvero revives Terry's health and prospects, and in the process recovers his own self-esteem as well. When Terry proposes marriage, Calvero thinks their age difference is too great, and leaves to become a street clown so that Terry's friendship with a promising young composer (Sydney Chaplin) can instead blossom.

794 views
Loading...