کاتێک هاوین لە مردنی نزیکدەبێتەوە, یادی سەماکانی بەهار دەکات کە چۆن گەڵاو گوڵەکانی دەهێنا و دەبرد تاوەک بەرەو زەردبوون دەچوون. وردە وردە هەنگاو بەرەو مردنی دەبات و دەزانێت لە کوشتنی کۆمەڵە جوانییەک زیاتر کە لە کاتی خۆیاندا دەیانتوانی ساتێ زیاتر بژین, هیچی دیکەی نەکردووە.
هاوینی پیر, لە چاو تروکانێکدا پایز دایدەپۆشێت و تا ساڵێکی دیکە یان تاهەتایەک نایەتەوە.
فیلمێک, پڕ لە هونەر و ئەدەب. فیلمێک پڕ لە مۆسیقا و گۆرانی و ئیرۆتیک. پڕ لە سەما و پیریی و جوانیی. ڕۆحێک کە لەگەڵ مردنیشیدا هەر خەیاڵ لە کەنار دەریا و ماچێکی ئاشقانە و ئەو گوڵانە دەکات کە دەزانێت هۆکاری ژیانین.
وەلێ تێگەیشتن لە پەیامی فیلمەکە بۆ هەمووکەس قورسە, بەڵام سەیرکردنی چێژی تایبەتیی هەیە و سەرسامت ئەکات.