657 views
Sha Shewakar
  • 3.5/5

Meet Hans Zimmer before his concert at the Apollo Theater, London, during the Fall of 2014. See the rehearsals at John Henry's studio, witness the magic happens.

پلانسازی لەلای هانس زیمەر

کاتیەتی کە هانس کۆنسێرتەکەی سازبکات

جاری داهاتوو کاتێک بیر لە فیلمی (چەتەکانی دەریای کاریبیی) یان بە ئاماژەیەکی باوتر فیلمەکانی (جاک سپارۆو) دەکەیتەوە، بەبێ مۆسیقا بەنێوبانگەی بیری لێبکەرەوە. چی دەبینیت و هەست بە چی دەکەیت؟ لەڕاستییدا دەتوانین بڵێین خەیاڵەکەت یان فیلمەکە لە چوارچێوە گشتییەکەیدا بەڕێژەیەکی بەرچاو سەرنجڕاکێشیی و جووڵەی کەمدەبێتەوە کاتێک مۆسیقاکەی لێ لادەبەین.

لەم فیلمەدا هانس زیمەر بۆ یەکەمین جار لە ژیانیدا خەریکی ئامادەکاریی و سازدانی کۆنسێرتە مۆسیقییەکەیەتی. ئەو بەم شێوەیە دەیەوێت لە دەرەوەی سنووری فیلمەکان لە گوێگرانی نزیک بکەوێتەوە.

"لەڕاستییدا پێموایە ئەوە بیرۆکەیەکی زیرەکانەیە، چونکە هەروەک چۆن ئێمە دەیناسین و بۆ چەندین ساڵ کارمان لەگەڵی کردووە ئاوهاش خەڵک دەیناسن وەک مرۆڤێکی دۆست، پێکەنیناوی، زیرەک و عەبقەری نەوەک خودایەکی دوورەدەستی مۆسیقای فیلم."

ئالێکسی ئیگودێسمان_کەمانچەژەن

لەم دۆکیۆمێنتارییەدا پلانسازی و ڕێکخستنەکان سەرسامتەکەن.

657 views
Loading...