Hail Columbia, is an IMAX documentary film, released June 1982, about NASA's Space Shuttle program, particularly the first Space Shuttle, Columbia. The film is directed by Graeme Ferguson
This documentary was unusual as it was made completely by a third party. Before hand NASA preferred to make their own documentary for scientific accuracy. Approval to fly an IMAX camera didn't end up happening until the Space Shuttle was deemed operational after STS-4. Taking a cue that the IMAX camera highly realistic experience would be able to make viewers feel like they were on the Space Shuttle, Graeme Ferguson lobbied NASA to fly an IMAX camera on the Space Shuttle. NASA was positive about the proposal as it would show off the STS program in a positive light and get the public excited. Hail Columbia was a big push to allow the IMAX camera to fly to space, due to how well the documentary had been made.

The documentary was intended not to be a promotional piece for NASM, NASA, Lockheed or IMAX. The film was intended to be an educational and uplifting film about spaceflight. Following approval to fly into space in 1984, astronauts were trained how to use the camera, and it was finally flown into space on Space Shuttle Challenger on STS-41C. STS-41D (Space Shuttle Discovery) and STS-41G (Space Shuttle Challenger) were also featured in this to make the documentary, The Dream is Alive.

سیستەمی (IMAX) هەوڵیداوە دۆکیۆمێنتارییەکی باش بەرهەمبهێنێت دەربارەی (Space Shuttle program) ی ناسا، کە بەدیاریکراوی باسی یەکەمین گواستنەوەی ئاسمانیی سەرکەوتوو دەکات: (کۆڵۆمبیا). پێش ئەوەی ناسا خودی خۆی ئامادەکاریی بکات بۆ تۆمارکردنی دۆکیۆمێنتارییەکی زانستی دەربارەی ئەم گەشتە، لایەنی سێیەم (IMAX) دەستپێشخەری دەکات و دۆکیۆمێنتارییەکی نائاسایی بەرهەمدەهێنێت بۆ ئەو سەردەمەی خۆی. بیرۆکەکە زیادتر خۆی لەوەدا دەبینییەوە کە کامێراکانی IMAX دەتوانن ئەزموونێکی تەواو ڕیاڵیستیی ببەخشن و وەها کاریگەریی دروستبکەن کە بینەران هەست بکەن خۆیان سەرنشینی کەشتییە ئاسمانییەکەن.
ناسا دەربارەی ئەم پێشنیارە ڕایەکی ئەرێنی هەبووە، وایان پێشنیار کرد کە ئەم دۆکیۆمێنتارییە دەتوانێت ڕووناکییەکی پۆزەتیڤ بخاتە سەر ڕووی پڕۆگرامی (STS) و وابکات خەڵکی سەریان بسووڕمێت. هاوکات ئەم دۆکیۆمێنتارییە پاڵنەرێکی گەورەش بوو بۆ ئەوەی کامێراکانی سیستەمی IMAX بگەیەنرێنە ئاسمان.

فیلمەکە وەها کاری بۆ کرا کە بۆ مەبەستی خوێندن و نیشاندانی پڕۆسێسی بەرزبوونەوەی گەشتی-ئاسمانیی خزمەت بکات. وە پاش ئەم فیلمەیش، لە گەشتی ساڵی ١٩٨٤، کەشتیوانە ئاسمانییەکان ڕاهێنانیان پێکرا بۆ بەکارهێنانی کامێرا و لە گەشتی کەشتی چاڵنجەر (Space Shuttle Challenger) گەیشتن بە ئاسمان. لە دەرئەنجامدا فیلمی (The Dream is Alive) ی لێ بەرهەمهات.

ئەم دۆکیۆمێنتارییە وەها دیزاین کراوە کە سەرنجی خەڵک ڕاکێشێت بەلای ئاسماندا، بەدیاریکراوی گەشتی گواستنەوە ئاسمانییەکان کە وا بڕیار بوو بەهۆیەوە گەیشتن بە ئاسمان کەمترین تێچووی هەبێت بۆ هەمووان. لە دەرئەنجامدا ئەمە هەرگیز نەبووە فاکت، بەهۆی کۆمەڵێک لە کەموکورتی لە دیزاینی کەشتییەکاندا. وێڕای ئەمە، بەهۆی درێژیی تەمەنی گواستنەوەی ئاسمانییەوە و بەیارمەتی دۆکیۆمێنتارییەکانی IMAX، گەشتی گواستنەوەی ئاسمانیی بوویە ناوێکی جێگیری نێو ماڵەکان و کۆمەڵگە و ڕۆکێتەکانی ئەم پڕۆگرامە بوونە پەسەندترین ڕۆکێت لەلای منداڵەکان بۆ ماوەی سێ دەیە.

پڕۆگرامی گواستنەوەی ئاسمانیی (Space Shuttle program ) لەلایەن ناساوە بەڕێوەدەبرا؛ بە دەرئەنجام گەیاندنی ڕۆتینی گواستنەوە بەدەوری زەویدا، کە پێکهاتبوو لە سەرنشینی و شتومەک.

سیستەمی (IMAX) سیستەمێکی خاوەندارێتییە بۆ کامێرای خاوەن ڕێزۆلوشنی بەرز و فۆڕماتەکانی فیلم و پرۆجێکتەرەکانی فیلم و شانۆکان. کە ناسراوە بەهۆی شاشەی گەورە و ئاسپێکت ڕەیشیۆی درێژ و بەرینیەوە.

529 views
Loading...