Reviews & Ratings for
Free Solo (2018)

Free Solo is a 2018 American documentary film directed by Elizabeth Chai Vasarhelyi and Jimmy Chin that profiles rock climber Alex Honnold on his quest to perform a free solo climb of El Capitan in June 2017.

The film premiered at the Telluride Film Festival on August 31, 2018, and also screened at the 2018 Toronto International Film Festival, where it won the People's Choice Award in the Documentaries category. It was released in the United States on September 28, 2018, where it received positive reviews from critics and grossed over $21 million. The film received numerous accolades, including winning Best Documentary Feature at the 91st Academy Awards.

The film devotes some time to documenting its own production process, with director Jimmy Chin and his camera crew (all experienced climbers themselves) discussing the challenge of not endangering climber Alex Honnold by distracting him or pressuring him to attempt the climb at all. According to director Elizabeth Chai Vasarhelyi, this was solved with a lot of practice. To record sound from Honnold, who was often too far from the cameras to use a wireless microphone, a special recording device was devised that was carried by Honnold inside his chalk bag.

The film was made by National Geographic Partners, which at the time of the film's release was majority-owned by 21st Century Fox, with the remainder owned by the National Geographic Society.

ئەمە لەو چەشنە دۆکیۆمێنتارییانەیە کە واتلێدەکەن بتەوێت بگریت
| لەگەڵ بینینیدا چرکە دوای چرکە دڵت خێراتر و قاچەکانت خلیسک دەبن

بەردەوانی پرۆفێشیوناڵ (ئالێکس هۆنۆڵد) هەوڵی هەڵزنان بەسەر (El Capitan) دەدات بەشێوەی (Free Solo) بە بەرزیی ٩٠٠ مەتر. ئیل کاپیتان پارچەیەکی بەردینی زەبەلاحە لە پارکی نەتەوەیی یوزمیت، بەرزییەکەی نزیکی ٩٠٠ مەترە و بەشێوەیەکی تەواو ستوونیی پێکهاتووە. ئالێکس دوای چەندین سەرکەوتن بەهۆی حەبل و ئامڕازی تایبەتییەوە بەسەر ئیل کاپیتاندا، لە کۆتاییدا بڕیار دەدات بەبێ هیچ یارمەتیی و حەبل و هۆکارێکی سەلامەتیی بەسەر ئەو پارچە بەردە زەبەلاحەدا سەرکەوێت.

ئەوەی لێرەدا دەیبینین، تەنها سەرکەوتن نییە بەسەر پارچەیەکی زەبەلاح لە بەردێکی چیائاسادا. بەڵکو سەرکەوتنە بەسەر ترس، هەستە سۆزدارییەکاندا، لەبیربردنەوەی هەر کاریگەرییەکی دەرەکییە کە وا دەکەن کەسێک توانای ئەنجامدانی کارە سەخت و زەحمەتەکان لەدەست بدات.

- بیر لە مەدالیایەکی ئاڵتوونیی ئۆڵۆمپیی بکەرەوە، کە دەدرێت بە کەسانی وەرزشوانی سەرکەوتوو کە گەیشتوون بە ئەنجامێکی بەرز. گەر نەگەیت بەو مەدالیا ئاڵتوونییە، دەمریت. زۆر بەجوانیی ئەمە دەربارەی سەرکەوتنە بەسەر ئیل کاپیتاندا بەشێوەیەکی ئازادانە. تۆ پێویستە بە پێرفێکتیی/تەواویی ئەنجامی بدەیت.

- بۆ ئەوەی بەو ئاستە بەرزە سەرکەوتنی ئازاد ئەنجام بدەیت، پێویستە قەڵغانێکی دەروونییت هەبێت. بوونی پەیوەندییەکی سۆزدارییانە زەرەر بەو قەڵغانە دەگەیەنێت. پێویستە سەرنجی ورد بدەیت، بوونی پەیوەندییەکی سۆزدارییانەی نزیک و بەهێز ئەو قەڵغانە لادەبات. تۆ ناتوانیت لە هەمان کاتدا قەڵغانە دەروونییەکەت هەبێت و لە پەیوەندییەکی سۆزدارییانەی نزیکدا بیت.

- هەموو کەسێک دەتوانێت دڵخۆش و ئارام بێت. هیچ شتێکی باش لە جیهاندا ڕوونادات بە دڵخۆش بوون و ئارام بوون. دەزانیت، هیچ کەس هیچ شتێکی مەزن بەدەست ناهێنێت تەنها لەبەر ئەوەی دڵخۆش و ئارامە.

یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و تۆقێنەرترین دیمەنەکانی نێو دۆکیۆمێنتارییەکە، ئەو ساتەیە کە ئالێکس دەگات بە کامێرایەکی جێگیر و خەندەی بۆ دەکات! وەک بڵێی لە جێگەیەکی تەواو پارێزراو و بێ مەترسییە... ئالێکس بەتەواویی ئەو کارەی کە دەیکات خولیایەتی و خۆشیدەوێت، هەربۆیە هێشتا کە چەند مەترسیی و هەڵزنان و سەرکەوتنێکی مەترسیداری ماوە، ئەو هێشتا پێدەکەنێت و دەروونی تەواو کۆنکرێتیی و ڕوون و بێخەوشە.

پێویستە بیبینن!.

| هەڵزنانی ئازاد – ٢٠١٨
جیمی چین، ئیلیزابێث چای ڤاسارهێلی
٦٩٢ | ٨.٥/١٠

467 views
Loading...
Loading...
Loading...
updated
Loading...
Loading...
updated
Loading...
Loading...
Indira watched Free Solo
Loading...
Loading...