André Kertész, born Kertész Andor, was a Hungarian-born photographer known for his groundbreaking contributions to photographic composition and the photo essay. In the early years of his career, his then-unorthodox camera angles and style prevented his work from gaining wider recognition

لە جیهانی فۆتۆگرافییدا لێنزی (٣٥ملم) بە یەکێک لە گرنگترین هاوێنەکان دادەنرێت. ماستەری فۆتۆگراف (ئاندرێ کارتێز) بە باوکی گۆشەی
فراوان دادەنرێت لە هونەری گرتنی وێنەدا، ئەو (کارتێز) لێهاتووانە و نوێگەرانە کاری بۆ تێکەڵکردن و شێوازی نیشاندانی چیرۆکەکان کردووە بە گۆشەی فراوان. بە تێڕامان لە فۆتۆکانی، هاوتای ڕیاڵیزم ڕەهەندێکی دیکە بۆ دیمەنەکان پەیدادەبێت؛ ڕەهەندی هونەریی سورڕیاڵیی بەهۆی گۆشەکانەوە.

ئەو لە دەربڕیندا لە "سێلڤادۆر دالی" دەچێت. چیرۆکی ئۆبژێکتە وەستاوەکان بە سێبەر و تاریکیی دەبەستێتەوە. لەڕاستییدا لە شێوازی مۆنۆکرۆمدا فۆتۆگرافەر پێویستە کاریگەریی فۆتۆکانی بەهۆی دوو ئۆبژێکت یاخود بە واتایەکی دیکە چەند بەرسێبەرێک دەربخات. لێرەدا ڕووناکیی و سێبەر، یاخود چین و بەرسێبەرە ڕەساسییەکان ڕۆڵی سەرەکیی دەبینن و فۆتۆگرافەر بەهۆیانەوە شێوازی خۆی دەبینێتەوە. پێویستە لە مۆنۆکرۆمدا لەخۆت بپرسیت کە ئاخۆ ڕووناکیی پنتی سەرنجتە یاخود تاریکیی.

لەڕێی کارتێزەوە ئێمە لە کاریگەریی ئەرشیفکردن و تۆمارکردن تێدەگەین. نهێنیی کاریگەریی ئەم بوارە تێڕووانین و تێگەیشتنە، وێناکردنەوەی گۆشە و ڕووناکییە پێش گرتن، بە دەربڕینێکی دیکە نهێنی گرتنی فۆتۆ بەرجەستەکردنەوەی خەیاڵ/وەهم نییە بەڵکو ئەو واقیعەیە کە پشتگوێمان خستووە. گەر بیهێنینە پێشچاوی خۆمان، ساناترین وێنەی سەدەی ٢١ نیشانی مرۆڤێکی باڵای سەدەی ٢٥ یاخود سەدەی ٣٠ بدەین، ئەوا بە سەرسوڕمانییەوە هاوار بۆ ئەو گۆڕانکارییانە دەکات کە وێنەکە نمایشیان دەکات. سووڕی ژیان لە سنووری فۆتۆدا نەمر و نەگۆڕە، تۆ لە گرتەیەکی زیندووی پڕ جووڵە و ڕووداودا، توانای دەربڕین و داهێنان بۆ سەدان و هەزاران نەوەی دیکە دروستدەکەیت.

هەمیشە پێموابووە "کات"ی ڕاستەقینە لە سنووری فۆتۆدایە؛ گرتەی فۆتۆیی نێوەندێکی زیندوو لەنێوان ئێستا و ڕابردوودا دروستدەکات. هەر ئەم نێوەندە زیندووەیە کە توانای نیشاندانی گۆڕانکارییەکان و پاشهاتەکانی هەیە بەهۆی تۆمارکردنی کولتور و سیستەمەکانەوە. بۆیە سەبژێکت لە سنووری فۆتۆدا توانای بینینی داهاتووی هەیە؛ بەهێزتر لە پێشبینی کردن.
پاش ناسینی کارتێز، ئێستا زیادتر باوەڕم بەم بۆچوونەم هەیە.

شتێکت پێدەڵێم: کاریگەریی فۆتۆ لە سنووری تێکنیکدا چیرۆکی دووری و ڕووناکییە، لێ بۆ ناوەڕۆک هەست و دەربڕین.

"سەیرکە، چاو تەنها ئامێرێکی میکانیکییە. هەموو ئەوەی لێرەدا ئەیڵێم ئەوەیە کە چاو هیچ نییە جگە هۆیەک بۆ بینایی، بیناییەکی سروشتی. ئەوەی لە ناوەوەیە بڕیار لەسەر وێنەکە دەدات نەوەک چاو."
ئاندرێ کارتێز_وەڵامێک بۆ پرسیاری چی نرخی وێنە دیاریدەکات.
592 views
Loading...