Most of the time, love hurts and we still want it more than anything....
زۆربەی کاتەکان خۆشەویستیی ئازارمان دەدات و هەر زیاتر لە هەمووشتێک داوای دەکەین. بەڵام خۆشییەکانی دونیا هەموویان لە خۆشەویستییدا کۆنەبوونەتەوە.
بۆ نموونە من دەکرێت خۆشیی لە مردن یان ئازاری نێو ڕەنگی سووردا ببینم. تۆ لە ڕەنگی شین و ساردیی و تەنیاییدا بیبینیت. (ڕەنگی سوور تەنها گوزارشت لە خۆشەویستیی ناکات)*.
مەرج نییە خۆشەویستیی هەمووشتێک بێت و هەمووشتێک ببەخشێت. ناشڵێم کەس و هیچتان خۆشنەوێت، بەڵام کاتێک دەگاتە ئەوەی بتانکات بە نێچیری خۆی، نەفرەتی لێبکەن و بیسووتێنن.
فیلمێکی چێژبەخش و تایبەت، پڕ لە گرتەی ناوازە. لە زۆر ڕووەوە سەرنجڕاکێش و سەرکەوتووە، تەنها ڕۆڵی ئەکتەر (Max Riemelt) کە ڕۆڵی (ئاندی) دەبینی، دەبوایە جوانتر و زیاتر هەستی تیادا بەدی بکرایە و باشتر ڕۆڵی ببینیایە.
*لەگەڵ ئەندامانی خێزاندا سەیر نەکرێت باشترە.