A Ghost Story Review

337 views
Sha Shewakar
  • 3.5/5

مردن لەبەرچاودا ونمان دەکات, بەڵام لەبیری کەسدا نامانباتەوە. لەوانەیە لای تۆ ترسناک و تۆقێنەر دەربکەوێت, بەڵام مردن زیاتر خۆشەویست و بەهێزتر دەرماندەخات. دەمانخاتە نێو ئەو بەرزەخەی وا دەکات چاوەڕێی هاتنی کەسێک بکەین, ناشزانین کێ.

لەوانەیە کۆتا جگەرەم بێت و فریا نەکەوم, کێ دەزانێت؟ بەڵام وێنایەکی جیاوازم هەیە بۆ مردن و دواتر باسی دەکەم.

ئەم فیلمە دەڵێت کە مردن کۆتایی ژیان نییە, تەنانەت کاتێک دەمرین هەمووان دەیانەوێت بزانن بەڕاستیی ئێمە کێ بووین کە مردین؟ شایستەی بووین؟. لەدوای مردنیشمان زیاتر دەردەکەوین.

فیلمێکی درامی هەست بزوێنە, خاو و قووڵە. زۆرکەس دەڵێن کە بێزارکەر و بێ ئەنجامە. بەڵام من وەک وانەیەکی دەبینم بۆ تێگەیشتن لە مردن و ژیان.

337 views
Loading...