لە یادمە کاتێك منداڵ بووم تەمەنم لە تەمەنی قۆناغی ڕەوزە تێپەڕی نەکردبوو، بەدوای دۆزینەوەی نائاساییدا دەگەڕام. یەکێك لەو یاری دۆزینەوانەم، جیاواز لە چاوشارکێ، دۆزینەوەی کات بوو. ئەوکات هیچ زانیارییەکی زانستییم نەبوو، بەڵام بە ژوورەکاندا ڕامدەکرد و هەوڵمدەدا شتی نەبینراو و ناوازە بدۆزمەوە. دەمویست لە ژوورێکیان هاوار بکەم و بەخێراییەکی زۆر بچمە ژوورەکەی تر و گوێم لە هاواری خۆم ببێ�... |