1/2 Mensch Review

1057 views
Sha Shewakar
  • 2.5/5

The one-hour film documents Einstürzende Neubauten's visit to Japan in 1985. It includes concert footage along with scenes of the band performing in an industrial building. Several songs from the "Halber Mensch" album are presented as music videos, some with accompanying Butoh dancers.

A visual documentary of Einstuerzende Neubauten, the German underground band, by Japanese cult director Sogo Ishii, made during their 1985 tour of Japan. The band makes an elaborate and remarkably choreographed appearance in the ruins of an old ironworks (which was scheduled for demolition; footage of same was incorporated into the movie) and a brief appearance on stage.

پیشەسازی و مرۆڤ وەک سووتەمەنی بەرهەمهێنان

فیلمی دۆکیۆمێنتاریی تاقیکاریی (نیوە مرۆڤ) پێرفۆڕمانسێکی تیژە دژی بەکارهێنانی مرۆڤ لەپێناو زۆرترین دەستکەوت. بە بەکارهێنانی ئامڕازە پیشەسازیی و ژینگەی پاش-بەرهەمهێنان، گروپەکە هەوڵ بۆ گوزارشتکردنی ناخ و ئاگایی مرۆڤی شکاوە و ماندوو دەدات.

گروپی (ڕماندنی تاوەرە نوێیەکان - Einstürzende Neubauten) کە گروپێکی ئەڵمانیی نافەرمین، بە پێرفۆرمانسە خودئاگایی و دەروونییەکانیان هەوڵ بۆ بەرجەستەکردنی ناخ و ویستی مرۆڤە ماندووەکان دەدەن. ئەوان بەو ڕێبازەی گرتوویانەتە بەر بە شێوازێکی نامۆ و سەیر سەرنجی بینەران و گوێگرانیان ڕادەکێشن. یەکێک لە ڕەگەزە گرنگەکانی ئەم گروپە بەکارهێنانی ئامڕازی-دەستکاریکراوی بیناسازییە لەبری ئالەتی مۆسیقی، ئەو ئامڕازانە لە پارچەی شکاو و ئاسن و عەربانەی دەستی و هەرشتێک کە مایەی فڕێدان و فەرامۆشکردن بێت پێکهاتوون. کاری سەرەکی ئەوان دروستکردنی 'ژاوەژاو'ە لەبەرانبەر ئەو دەنگ و دامەزراوە ستانداردانەی بۆ مۆسیقا داڕێژراونەتەوە.

لەم دۆکیۆمێنتارییەدا، دەرهێنەری یابانی سۆگۆ ئیشی لەگەڵ گروپە ئەڵمانییەکەدا هەڵدەستێت بە تۆمارکردنی دیمەن و پێرفۆرمانس و جووڵانەوەکان. دۆکیۆمێنتارییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٦، ئەودەمەی گروپەکە لە گەشتێکی مۆسیقی بوون لە یابان. بەکارهێنانی ژینگەی ڕماو و کارگەی چۆڵکراو و ئازاری خود و گەڕانەوە بۆ خودئاگایی و ئامڕازی تیژ و بێزارکەر لە دیارترین ڕەگەزەکانی ئەم فیلمەن.

1057 views
Loading...