Perhaps unassumed by most, the ancient Egyptians were unique in their attitude to sexual equality. Women held the title of 'Pharaoh' no fewer than 18 times. There were also female doctors, tutors, prime ministers and priestesses in Egypt long before anyone thought possible.

بۆ دەوڵەمەندکردنی پاشخانی زانیاریی و زانینی ئەو ڕووداوانەی لە سنووری ململانێ دەریاییەکانی جەنگی جیهانیی دووەمدا ڕوویانداوە، زنجیرەکە گرنگە. هاوکات جێی تێڕامان و پێزانینە کە گرتە و دیمەنەکانی ئەم زنجیرەیە چ واقیعییانە یاخود بەشێوەی نواندن گێڕەرەوەی مێژوو بن، چیرۆکت بۆ ئەگێڕنەوە.

زنجیرەکە بە دیاریکراویی سەرنج دەخاتە سەر لایەنی (هێزە دەریاییەکانی جەنگی جیهانگیی دووەم) و بە شێوەی تایملاین زنجیرە ڕووداوە بەدوایەکە مێژووییەکانی جەنگەکە ڕوون دەکاتەوە. هەرچەندە پڕۆپاگەندەیەکی ئەمێریکیی بە کۆی ئەڵقەکانەوە دیارە، بەڵام تێکڕای بەرە و لایەن و هێزە بەژدارەکانی جەنگەکە دەردەخات.
کەشتییەکان لە ئامڕازێکی جەنگیی زیادترن، کۆمەڵگەیەکن لە (پیاو) کە پلان بۆ بردنەوەی جەنگ و گەڕانەوە بۆ نیشتمان دادەڕێژن.

"دوو بۆمب و جەنگی جیهانیی دووەم کۆتایی پێهاتووە."

زنجیرە تێلەفیزیۆنییەکە لە ٢٦ ئەڵقە (بە نزیکەیی ١١ کاتژێر) پێکهاتووە و کۆمپانیای برۆدکاستی ئەمێریکی (NBC) لە ساڵی ١٩٥٢ بۆ ١٩٥٣ کاری بەرهەمهێنانی بۆ کردووە.

431 views
Loading...